سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە: لێكۆڵینەوە لە رووداوی وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان دەکرێت

PM:01:21:15/05/2024

1392 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی وەرگەڕانی مینی پاسەکەی دوێنێی سنووری گەرمیان کە تیایدا چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا، لیژنەیەک پێکدەهێنرێت. وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت، "شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆمەتبارە بە هۆکاری رووداوەکە دەستگیر کراوە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی وەرگەڕانی مینی پاسەکەی دوێنێی سنووری گەرمیان پێکدەهێنرێت.

هاوکات، سامان عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان رایگەیاند، ئەو شۆفێرەی کە تۆمەتبارە بە هۆکاری روودانی رووداوە هاتوچۆکەی رێگەی کەلار- کفری، دەستگیر کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، لەسەر رێگەی کەلار – کفری، مینی پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕا و بەهۆی رووداوەکەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا کە دوانیان خوشک بوون و حەوت خوێندکاری دیکە بریندار بوون.













گەلەری