PM:06:27:13/03/2025
1168 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و کێشەکانی هاوڵاتیان کرد و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەری کێشەی مووچە کردەوە.
ئەمڕۆ پێنشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی پێشوازی و دیداری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و دۆخی ئابووری و گوزەران و خزمەتگوازرییەکان بۆ تەواوی هاوڵاتیان کردەوە.
نوسینگەی
سودانی باسی لەوەشکردووە، سودانی و شاسوار عەبدولواحید باسیان لە پرسی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد و جەختیان لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردستانییەکان کردەوە بۆ هەنگاونان
بەرەو رێککەوتنێک کە ببێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێم.