کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە،
خێرایی با کەمێک مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز
دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی
سبەی پێنجشەممە کەشناسی ئەوەی خستووەتە روو، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٨
سلێمانى: ٢٨
دهۆک : ٢٧
هەڵەبجە : ٢٨
کەرکوک: ٣١
گەرمیان : ٣٣
زاخۆ : ٢٧
سۆران : ٢٤
حاجی ئۆمەران: ١٦