PM:10:26:12/03/2025
1804 جار خوێندراوەتەوە
ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ١٦١ خێزانی عێراقی كه له ٦٠٧ كه‌س پێكهاتوون كه‌مپی هۆڵیان له حه‌سه‌كه به‌جێهێشت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌جێهێشتنی ١٦١ خێزانی دیكه له كه‌مپی هۆڵ قۆناغی شه‌شه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانه له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ـدا، به‌و پێیه‌ی پێنج قۆناغی پێشوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه‌مپه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
ئاماژه‌ی بەوەشکرد، ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئاسانكاری
پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كات كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و كه‌مپی
هۆڵ به‌جێده‌هێڵن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤،
ئیداره‌ی خۆسه‌ر فه‌رمانی ئاسانكاری كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سوریا و
ئه‌و عێراقیانه‌ی خوازیارن كه‌مپی هۆڵ به‌جێبهێڵن، به‌مه‌رجێك گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ
ناوچه‌كانیان خۆبه‌خشانه بێت.
له سه‌ره‌تای
ساڵی ٢٠٢٥ـەوە، پێنج قۆناغی خێزان و كه‌سانی عێراقی كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه
هه‌بوو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆسه‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه
سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كه‌مپانه ده‌كات و هه‌ریه‌ك له كه‌مپه‌كانی هۆڵ
و رۆژیان به‌جێهێشتووه.