سەردێڕ:

بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ئیندۆنیزیا ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:12:13/05/2024

928 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیندۆنیزیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش بێسەروشوێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئیندۆنیزیا بڵاویان کردەوە، بەهۆى شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین لە دوورگەی سوماترا لە رۆژئاوای وڵاتەکە ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ئێستادا بێسەروشوێنن.

ئاماژە بەوەش کراوە، زیانى زۆر بەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کەوتووە، لە ئێستاشدا تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن.

لای خۆشییەوە، عەبدول مەهاری وتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە دوورگەی سوماترا رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەوە ٨٤ ماڵ و ١٦ پرد و ژمارەیەک مزگەوت هاوکات ٢٠ هێکتار کێڵگەی برنج زیانیان بەرکەوتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا نزیکەی ٢٤ هەزار کەس لە وڵاتی سوماترا بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ماڵەکانیان چۆڵکرد و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستدا.













گەلەری