سەردێڕ:

لە ٢٤ کاتژمێردا؛ نزیکەی هەزار و ٦٠٠ سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە

PM:09:14:11/05/2024

4200 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی هەزار و ٦٠٠ سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ سەربازیش لەلایەن سوپای روسیاوە بە دیل گیراون، هەروەها شەش شارۆچکەش لەلایەن سوپای روسیاوە کۆنتڕۆڵ کراون.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سوپای روسیا توانیویەتی پێنج شارۆچکە لە سنووری خارکیڤ و شارۆچکەیەکیش لە سنووری دۆنێتسک کۆنتڕۆڵ بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی هەزار و ٦٠٠ سەربازی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ سەربازیش لەلایەن سوپای روسیاوە بە دیل گیراون.

ئەوەشی خستە روو، سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسیا توانیویەتی لەو ماوەیەدا ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا تێکبشکێنێت لەگەڵ ٤٦ مووشەکی جۆراوجۆر.

لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢، هێزەکانی رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، هێرشیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە و وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا، بەردەوامن لە ناردنی هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا.













گەلەری