PM:04:01:12/02/2024
1216 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ گەیشتووەتە ٥٠ ملیار دۆلار و لە نێویاندا عێراق و ئیمارات دوو گەورەترین کڕیاری کاڵاکان بوون.
روحا لەتیفی وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، بە گوێرەی راپۆرتە بازرگانیەکانیان لە ماوەی ١٠ مانگدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ ٥٠ ملیار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، لە نێو وڵاتاندا عێراق و قەتەر دوو گەورەترین کڕیاری کاڵا ئێرانییەکان بوون.
باسی لەوەش کرد،
عێراق بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە و دوای ئەویش قەتەر
دێت کە بە بڕی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە و تورکیاش زیاتر لە سێ
ملیار دۆلار کاڵای لە ئێران کڕیوە.