سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد

AM:08:46:14/03/2025

1828 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٤ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٧ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە













گەلەری