سەردێڕ:

دوای ١٢ ساڵ چاوەڕوانی؛ لە نەشتەرگەریدا توشی خوێنبەربوون بوو و یەکەم کۆرپەی لەباوەشنەگرت

PM:03:05:12/02/2024

12200 جار خوێندراوەتەوە

ساوێن، ئەو ژنەی دوای ١٢ ساڵ لە چاوەڕوانی منداڵ؛ بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەکی لەکاتی نەشتەرگەریدا نەیتوانی کۆرپەکەی لەباوەشبگرێت و کۆتایی بە چاوەڕوانییەکەی بهێنێت.


ساوێن حەمە؛ زیاتر لە ١٢ ساڵ بوو هاوسەرگیری کردبوو، چەند ساڵ بوو چاوەڕوانی ئەوە بوو ببێت بە دایک و منداڵی خۆی لەباوەشبگرێت، دوای ١٢ ساڵ چاوەڕوانی دووگیان بوو و رۆژ لەدوای رۆژ چاوەڕوان بوو کۆرپەکەی بە سەلامەتی بێتە دنیاوە.

پێنج رۆژ بەر لە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی رانیە دەبرێتە ژووری نەشتەرگەری، بێهۆش دەکرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، بەڵام ئەو چاوەی لێکی نا هەڵینەهێنایەوە و کچە بچکۆلەکەی خۆی نەبینی.

ساوێن لەکاتی نەشتەرگەرییدا تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە، دوای مانەوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە بە بێهۆشی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کرا و نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ساوێن لە ٣٥ ساڵی تەمەنیدا بوو و پیشەی مامۆستا بووە.

سابر عەبدوڵا، رانیە
هـ.ئـ












گەلەری