سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و تاوەباران روو لە هەرێم دەکات

AM:11:10:12/02/2024

25500 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی تاوەباران روو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەکات و لە هەرێم بەفریش دەبارێت.


کەشناسی عێراق رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوردەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

دەشڵێت، رۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە و لە هەرێمیش تاوەباران دەبارێت و خێرایی با چالاک دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت.

کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و لە رۆژی هەینیدا دەگاتە لوتکە بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوری عێراق.

کەشناسی هەرێمیش پێشبینییەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، سبەینێش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی شەودا دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢١

سلێمانی : ٢٠

دهۆک : ٢١

کەرکوک : ٢٢

هەڵەبجە : ٢١

زاخۆ :٢٢

سۆران : ٢٠

حاجی ئۆمەران : ١١

گەرمیان : ٢٤













گەلەری