PM:09:07:11/02/2024
1248 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان وەک یەکێک لە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتەکەیان. دەشڵێت، "هەوڵدەدەن ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراقدا باشتر بکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسارانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد سەبارەت بە ئاستی خزمەتگوازی پەیوەندی کردن لە عێراق.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە کاری راگەیاندن لەسەر
ئاستی نیشتمانی و پێویستی رێکخستنی خرایەڕوو، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی
ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین کرایەوە.
هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،
کار دەکەن بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان لە عێراقدا بەرزبکەنەوە و باشتری
بکەن، چونکە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان داهاتێکی زۆر بۆ گەنجینەی وڵات دەستەبەر دەکات.
ئەوەشی خستووەتە روو، هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ ئەوەی ئاستی هەموو خزمەتگوزارییە
گشتییەکان لە عێراق باشتر بکەن.