سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم؛ شەش کاتژمێرە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا بەردەوامە

PM:08:25:11/02/2024

4148 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا، ماوەی شەش کاتژمێرە شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنووری دهۆک بەردەوامە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنوری دهۆک جوتیارێک کوژراو کوڕەکەشی بەسەختی بریندار بوو، وە ماوەی شەش کاتژمێرە شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەردەوامە و دەنگی تەقەیەکی زۆر لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

هاوکات، بەوتەی شایەتحاڵێک، بنەماڵەی ئەو جوتیارەی گیانی لەدەستداوە چوونەتە سەر ماڵی بکوژ و ماڵەکەیان سووتاندووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی شەڕی نێوان جوتیاران و بنەماڵەیەک لە کۆمەڵگەی چڕە سەر بە ناوچەی شێخان لە سنووری دهۆک کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

باسی لەوەش کرد ، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون کوڕ و باوکن، باوکەکە گیانی لەدەستداوە و کوڕەکە بریندار بووە.













گەلەری