سەردێڕ:

لە مانگی رەمەزاندا؛ هێلکە و گۆشت بە نرخی هەرزان دابەشدەکرێن

PM:05:25:11/02/2024

5092 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بۆ پڕکردنەوەی بازاڕەکان گۆشت و هێلکە و چەند مادەیەکی دیکەی خۆراکی بۆ بازرگانانی خۆراک دابین دەکەن بە نرخی پاڵپشتی کراو. دەشڵێت، "سزای هەموو ئەو فرۆشیارانە دەدەین کە یاری بە نرخی ماددە خۆراکییەکانەوە دەکەن''.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستاوە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ مانگی رەمەزانی پیرۆز.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چوارچێوەی ئەو ئامادەکاریانەدا گۆشتی سور و هێلکە و چەند ماددەیەکی دیکەی خۆراکی، بە نرخی پاڵشتی کراو بۆ بازرگانانی خۆراک دابین دەکەن.

ئەوەشی خستووتە روو، هەر لە سەرەتای مانگی سێدا بازاڕەکان بەو ماددە خۆراکیانە پڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتی سودمەند ببێت لە هەرزانی نرخەکەی.

دەشڵێت، "چاودێریی توند دەخەینە سەر بازاڕەکان و بە توندترین شێوە سزای ئەو کەسانە دەدەین کە بە گران خۆراک بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە".













گەلەری