سەردێڕ:

لە دهۆک شەڕ لەنێوان کۆمەڵێک جوتیار و بنەماڵەیەک دروست بوو؛ برینداری لێکەوتەوە

PM:03:32:11/02/2024

1448 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی زەوی و زارەوە لەنێوان جوتیاران و بنەماڵەیەک لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنووری دهۆک، شەڕ و گرژی دروست بووە و دەسترێژی گولـلە لە کەسێک کرا و بە سەختی بریندار بوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە ناوچەی شێخان لە سنووری دهۆک بەهۆی کێشەیەکی کۆنی زەوی و زارەوە شەڕ لەنێوان جوتیارانی ئەو ناوچەیە و بنەماڵەیەک دروست بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی شەڕەکەدا دەسترێژی گولـلە لە کەسێک کراوە و بە سەختی بریندار بووە، لە ئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک.

باسی لەوەش کرد، کێشەی ئەو بنەماڵەیە و جوتیارەکان کە هەردولایان دانیشتووی کۆمەڵگای چڕەن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨، لەو کاتەوە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە هەردوولا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، هاوکات چەند جارێکیش لەرێگەی یاساوە هەوڵی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەسەر نەبووە و کێشەکە بەردەوامە.

تائیف گۆران - دهۆک













گەلەری