وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕی زیاتر لە هەزار پشک هاوکاری مرۆییان بەسەر ئەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان دابەشکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، ئیڤان جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی هەزار و ٧٠٠ پشک هاوکاری مرۆیی کە لە خۆراک و پێداویستی تەندروستی پێکهاتووە، بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەشکردووە کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
ئاماژەی بەوەش
کرد، لە سنووری شاری سونونو بڕی هەزار پشک و لە سەنتەری شاری شەنگال بڕی ٧٠٠ پشک هاوکاری دیکە بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکراوە.
وتیشی،
"بەردەوام دەبین لە دابینکردنی هاوکاری و پاڵپشتیکردنی ئاوارەکان".
ئەمە
لەکاتێکدایە، لە چەند مانگی رابردوودا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان
بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە خەرج دەکات و هاوکارییەکە
سێ هەزار و ٩٤٢ خێزان دەگرێتەوە.