AM:10:17:24/02/2025
1112 جار خوێندراوەتەوە
بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەى وڵاتانی عەرەبی، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، بانگیشتکراوە کە لە ٤ـی ئازاری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ دووشەممە، ٢٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد شەرع بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، کە لە ٤ـی ئازاری ئەمساڵ لە شاری قاهیرە بەڕێوە دەچێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی میسر
رایگەیاند کۆبوونەوەی وڵاتانی لوتکەی عەرەبی سەبارەت بە غەززە کە بڕیار بوو هەفتەی
داهاتوو بەڕێوە بچێت، بەڵام بۆ ٤ــی ئازار دواخرا و جەختی لەوە کردەوە، هۆکاری سەرەکی
هەر ئەگەرێکی دواخستنی کۆبونەوەکە، خواستی میسرە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی سەرکردەکان
ئامادەبن بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی لووتکەکە.