PM:03:36:20/10/2023
1612 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و نەوت رایگەیاند، لە پلانیاندایە بەهەرمهێنانی کێڵگەی غازی سیبە لە پارێزگای بەسڕە زیادبکەن بۆ ١٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ هەینی، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و نەوت لە میانی سەردانیکردنی بۆ کێڵگەی غازی سیبە پلانەکانی وەزارەتەکەی راگەیاند کە ئامانجیان زیادکردنی بەرهەمهێنانه لە کێڵگەی غازی سیبە لە پارێزگای بەسڕە بۆ ١٠٠ ملیون پێی سێجا لە ڕۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە لە ئێستادا ٥٠ بۆ ٦٠ پێ
سێجایە و بڕی هەزار و ٢٠٠ تۆن گازی شل بەرهەمدەهێنێت و لە پلانیاندایە بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگەیە زیاد بکەن
بۆ ١٠٠ مەتر سێجا.
لهلای خۆیەوە ، باسم عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە
رایگەیاند، وێستگەی کێڵگەی غازی سیبە پێکدێت لە دوو بهش بە توانای ٥٥ پێی سێجا بۆ
هەر بهشێك و لە پلانیاندایە بەرهەمی ئەو کێڵگەیە زیاد بکەن.