وەزارەتی دارایی بڕیاریدا، کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دیناری عێراقی دیاری دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی تایبەت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران بۆ ٥٠٠ هەزار دینار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێنماییەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری
کۆمەڵایەتی کرێکاران ژمارە (٣٩)ی ساڵی /١٩٧١ی هەمووراکراو، و یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی/٢٠١٢
(یاسای پیادەکردنی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران)، ئەوانەی شایستەی
مووچەی هەتووی بەرگەی (یەکەم)ی سەرەوە دەبن ئەمانەن:
١خانەنشینی بەپێی تەمەن و خزمەت:
أ_ ئەگەر پیاو تەمەنی (٦٠) شەست ساڵی تەواو کردبێت،
یاخود ئافرەت تەمەنی (٥٥) پێنجا و پێنج ساڵی تەواو کردبێت، و لانی کەم (٢٠) بیست
ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراویان هەبێت.
ب_ ئەگەر پیاو لانی کەم (٣٠) سی ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراوی
هەبێت، یاخود ئافرەت (٢٥) بیست و پێنج ساڵ خزمەتی دەستەبەرکراوی هەبێت.
٢ نەخۆشی پیشەیی: ئەو کرێکارانەی تووشی نەخۆشی پیشەیی
دەبن بە ڕێژەی (١٠٠٪) بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
٣ پێکانی کار: ئەگەر کرێکار تووشی پێکانی کار بوو وە
بووە هۆی پەککەوتەی تەواو یاخود مردنی بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی.
٤ کۆچی دوایی کرێکار: ئەگەر لە ماوەی خزمەتی دەستەبەرکراویدا
کرێکارەکە کۆچی دوایی کرد و ناوی لە تۆمارەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەردەوام
بوو، جێماوەکانی شایستەی مووچەی خانەنشینی تەواو دەبن.
سێیەم: ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ
دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.