PM:04:57:07/09/2026
1088 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق لە کۆتایی نزیکبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، لە دوو رۆژی داهاتوودا تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان لە عێراق کۆتایی دێت و پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.
بەپێی
وتەی چاوگەکە، ئێستا لە چاوەڕوانی فەرمانی وەزیری داراییدان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی
وردبینیی لیستی مووچە و ئهنجامدانی مەقاسە لە بری داهاتی ناوخۆ، تاوەکو بە فەرمی
پڕۆسەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکەن.