سەردێڕ:

دانا ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

PM:06:52:05/09/2026

1312 جار خوێندراوەتەوە

بە کۆی دەنگی ئەندامانی بزووتنەوەکە، دانا ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان - کوردسات هەڵبژێردرا‎.


ئەمڕۆ شەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، لەژێر چاودێریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و بەشداریی ٥٠٠ ئەندامی بزووتنەوەکە، پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی بەڕێوەچوو.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی گۆڕان، سەرجەم ئەو ئەندامانەی بەشدارن مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی هەبوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا دانا ئەحمەد مەجید تاکە کاندید بوو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢ـی ئەم مانگە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە فەرمی دانا ئەحمەد مەجیدی بۆ ئەندامێتیی دەستەی گشتیی بزووتنەوەکە ناساند.

پێشتریش لە کۆنگرەی کەرکووک لە ١٦ـی شوباتی ئەمساڵ، جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا و پەیڕەو پەسەند کرا، هەروەها ئەنجوومەنێکی سیاسیی شەش کەسی هەڵبژێردرا کە پێکهاتوون لە (نەسرین جەمال، دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف، ڕۆڤان سەروەت، جەعفەر عوسمان، بەختیار کەریم).














گەلەری