دوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی کەرتی هەلی کار لە ئەمریکا کە بەهێزتر لە پێشبینییەکان دەرکەوتن، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا کەمێک دابەزی و ئۆنسەیەکی بە نزیکەی چوار هەزار و ٤١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٩٦٠ هەزار دینارە لە بازاڕەکانی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەرێژەی ٠.٥٪ دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و ٤١٠ دۆلار، هەروەها نرخی زێڕ لەگرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ رادەستکردن لەمانگی کانوونی یەکەمدا، بەرێژەی ٠.٥٪ دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی بە چوار هەزار و ٤٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم ئامارە
بەهێزانەی بازاڕی کار ئەگەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی
ناوەندیی ئەمریکاوە زیاتر کردووە، چونکە بەرزبوونەوەی سوودی بانکی تێچووی دەرفەتی
ڕاگرتنی زێڕ زیاد دەکات و سەرنجڕاکێشیی ئەم کانزا زەردە لای وەبەرهێنەران کەم
دەکاتەوە بەهۆی ئەوەی داراییەکی بێسوودە.
هاوکات نرخی
زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخەکان بەم شێوەیەن:
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٩٦٠ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٨٢٢ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ٥ هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٩٦ هەزار دینارە.