سەردێڕ:

ئێران؛ گرنگییەکی ستراتیژی بۆ چین

PM:02:32:06/09/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
بەهرۆز رەئوف
+ -

ئێران بۆ چین تەنها هاوبەشێکی ئابووری نییە، بەڵکو شوێنێکی گرنگ و ستراتیژییە، بە تایبەتی بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و پەیوەندیی بە ڕێگەی ئاوریشمی چین ،بۆیە تەنانەت لەگەڵ توندبوونەوەی فشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا، چین بە ئاسانی دەستبەرداری ئێران نابێت.

چین پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئەمریکا، کۆگایەکی بەرچاوی سوتەمەنی پێکهێنابوو و تا ئێستا بە تەواوی دەستبەرداری نەوتی ئێران نەبووە.

هەروەها باس لەئەگەرەکانی مەرجەکانی پێشوازیی چین لە بەرپرسانی ئێران(قالیباف) وەک کردنەوەی گەرووی هورمز و هەوڵدان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، دەکرێت گریمانەیی بۆ وەها دەنگۆیەک دابنێین،ئەویش ڕاستر ئەوەیە چین هەمیشە و لەماوەی جەنگدا داوای گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی کردووە،نەک مەرجدانان، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە چین هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لە نێوان پشتیوانیی ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆی دروست بکات.

لە لایەکی دیکەوە، سەرقاڵبوونی ئەمریکا بە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت سەرنج و سەرچاوە تواناییەکانی لە ناوچەی پاسیفیک کەم بکاتەوە و بەشێک لە توانای سەربازی و لۆجستیەکان بۆ ناوچەی شەڕ بگوازێتەوە. لەبەر ئەمە، قەیرانی ئێران و ئەمریکا لە هەمان کاتدا کە مەترسییەکی ئابوورییە بۆ چین، دەتوانێت لە ڕووی ستراتیژییەوە هەندێک دەرفەتیش بۆ پەکخستنی سەرنجی ئەمریکا لەسەر ناوچەی پاسیفیک دروست بکات.

گەلەری