راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی وڵاتەکەی سەردانی هەولێر دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاسایشی لەگەڵ ئێران.
رۆژی دووشەممە، قاسم ئەعرەجی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بۆ بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاسایشی لەگەڵ ئێران سەردانی هەولێر دەکات.
لایخۆشییەوە ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەی خستەڕوو
حکومەتی عێراق زۆرێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئاسایشی جێبەجێکردووە، لەوانە داخستنی
بارەگای حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات و دوورخستنەوەیان لە سنوورەکان، کە چەند هەفتەیەکە
کاری لەسەر دەکرێت.
وتیشی ، خاڵەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئاسایش لەگەڵ عێراق جێبەجێدەکرێن و حکومەتی عێراق سوورە لە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی
ڕێککەوتنەکە.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لێکتێگەیشتنێکیان
لەبارەی پاراستنی سنوورەکانی نێوان عێراق ئێران واژۆکرد و دواتر ئێران ١٩ـی ئەیلولی
وەک دوا وادە بۆ داماڵینی حزبەکانی رۆژهەڵات لە چەک دیاریکرد و رایگەیاند، وادەکەی
درێژناکەنەوە.