سەردێڕ:

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت

PM:04:52:18/09/2023

16412 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، بە ئێن ئارتی راگەیاند، لە وەرزی پایزدا رۆژانە ١٧ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت و بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما وێستگەکانی کارەبا بەرهەمیان زیاتر دەبێت.


رۆژی یەکشەممە، ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئێن ئارتی راگەیاند، بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبونەوەی فشار، وێستگەکانی کارەبا لە وەرزی پایزدا دەتوانن زیاتر کارەبا بەرهەم بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوەرزی پایزدا وێستگەکانی کارەبا ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر کارەبا فشار لەسەر وێستگەکانی کارەبا کەمتربووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پاش زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە حکومڕانی دەسەڵاتدارانی هەرێم نەیانتوانیوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.













گەلەری