سەردێڕ:

رێگانادرێت ئەسما ئەسەد بگەڕێتەوە بەریتانیا

PM:05:43:29/12/2024

3160 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەیەوە رێگا بە ئەسما ئەسەدی خێزانی بەشار ئەسەد نادەن سەردانی بەریتانیا بکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەسما ئەسەد خێزانی بەشار ئەسەد، دۆخی تەندروستی جێگیرنییە، دوای بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەشی رێگای پێنادرێت بۆوەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە سەردانی بەریتانیا بکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەسمای تەمەن ٤٩ ساڵ، توشبووی شێرپەنجەی خوێنە و ئەگەری مانەوەی لە ژیان ٥٠٪ ـیە.

هاوکات، لەسەر ئەم بابەتە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، رێگا بە ئەسما ئەسەد نادەن بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکە، تەنانەت ئەگەر بڕیارەکەشی لەسەر بنەمای هۆکاری تەندروستی بێت.

پێشتریش، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندبوو، ئەسما کە لە شاری ئەکتۆن لە خۆرئاوای لەندەن لەدایکبووە و گەورە بووە، لەمەبەدوا لە بەریتانیا بەخێرهاتن ناکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەسما ئەسەد، کە هاوکات رەگەزنامەی سوریای هەیە، دوای بەسەرچوونی ماوەی پاسپۆرتەکەی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، خاوەنی بەڵگەنامەی بەریتانی نەماوە.

 

 













گەلەری