سەردێڕ:

دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیانی ئەم زانکۆیە دابەشدەکرێت

PM:02:25:12/07/2023

27676 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیان بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت.


زانکۆی سەڵاحەدین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردراوە بە دابەشکردنی دەرماڵەی چوار مانگی قوتابیان پێکەوە و ئەوەش هاتووە، بەم زووانە سەرجەم قوتابیان لە کات و شوێنی دابەشکردنەکە ئاگادار دەکرێنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دەرماڵەی خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بڕدرا، کە پێشتر بۆ خوێندکارانی ناوشار بڕی ٤٠ هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی بڕی ٦٠ هەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشەناوخۆییان نەبوو بڕی ١٠٠ هەزار دیناریان پێدەدرا، کە وەک خوێندکارانی ئەوکاتە باسیان دەکرد، ئەو بڕە پارەیە لانی کەم کرێی هاتوچۆی لەسەر ئاسان دەکردن.

لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢١یشدا خۆپیشاندانی فراوانی خوێنکاران بۆ داواکردنی دەرماڵە بەڕێوەچوو و حکومەتیش بڕیاریدا لەسەرەتای ٢٠٢٢وەوە دەستبکاتەوە بە خەرجکردنی دەرماڵە بۆ خوێنکاران.
دواجار لەژێر ناوی پاڵپشتی داراییەدا دەستکرایەوە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە خوێندکاران، بەڵام هاوشێوەی موچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا دابەشنەکرا.













گەلەری