رۆژی ڕابردو لە شنگال بە سەرپەرشتی فیرقەی ۲٠ سوپای عێراق و هێزە ئەمیەکانی سوپای عێراق ۲٥ بۆ ۳٠ ماڵی عەرەب لە کەمپەکانی جرعا گواسترانەوە بۆ شنگال گواستنەوەی ئەم خێزانانە بۆ شنگال کە پێشتر دانیشتوی شنگال بون ئەم خێزانانە ئەمەش بوە هۆی دڵگرانی ئێزدیەکان بە هۆی ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەک یاسایی نەکراوە وەک هاوڵایانی شنگال دەڵێن .
پاش ئەمە بەشێک لە يێزیدیەکان خۆپیشاندانیان کرد دانیشتوانی شنگال چونە سەر بارەگای پۆلیسی سەنتەری شنگال و ئاڵۆزی دروست بوو .
پاش ئەوەی خێزانە عەرەبەکان نە هاوکاری پۆلیس و سوپای عێراقی دەیانەوێویستیان بچنەوە شوێنی نیشتە جێبونی خۆیان لەو کاتەدا یەکێک لە هاوڵاتیە ئێزیدیەکان کە ڕزگار بووی داعش بووە کەسێک لەو خێزانانە دەناسێتەوە کە چەکداری داعش بووە ئەمەش ئاڵۆزیەکە زیاتر دەکا.
پۆلیسی عێراقی ئەو کەسە دەستگیر دەکات کە چەکداری داعش بووە و ناسراوەتەوە و لە بنکەی پۆلیس دەست بەسەرکرا و بڕیارر بگوازرێتەوە بۆ موسڵ.
هیچ مزگەوتێکی سنوری شنگال
نەسوتێنراوە
بابەتی سوتانی مزگەوت ڕاست نیە ، ئەوکاتەی ئاڵۆزی
دروست بووە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان لەو گەڕەکە بووە لە شنگال نزیک مزگەوتێک بووە بەلام مزگەوت نەسوتێنراوە .
لەو نێوەندەشدا چەند گەنجێک
هێرشیان کردە سەر ئەو مزگەوتە و بەڵام ڕێگری
کراو دواتر ئەمرۆ مزگەوتەکە پاک کرایەوە و
داوای لێبوردنیان کرد ،بەڵام هیچ مزگەوتێکی سنوری
شنگال نەسوتێنراو.
ئەمڕۆش پۆلیسی فیدراڵی سەردانی شنگالی کرد و باسیان لە چارەسەری ئەم کێشەیە کردوە لیژنەیەک
پێک دێ بۆ گەڕانەوەی ئەم خێزانە عەرەبانە بۆ سنوری شنگال لە ژێر چاودێری هێزی ئەمنی و سەربازی عێراق لەناو لیژنەکەدا نوێنەری ئێزیدی بەشدار دەبێت بۆ
ئەوەی بارودۆخەکە و گەڕانەوەی ئەو خێزانە عەرەبانە ئاسایی و بێ کێشە بگەڕێنەوە
سنوری خۆیان .
خولوقاندن و دروستکردنی ئەم
کێشەیە دەسەڵات بەکاریدەهێنێت بۆ زەقکردنەوەی بابەتی نەتەوەیی و ئاینیی.