PM:11:54:05/03/2023
4572 جار خوێندراوەتەوە
تەرمی کچێک لە سنووری قەزای شنگال بە کوژراوی دۆزرایەوە و بەپێی زانیاریی هێزە ئەمنییەکان، تەرمی کچێکە و بە فیشەک کوژراوە.
چاوگێک لە هێزە ئەمنییەکانی قەزای شنگال لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی کچێک کە دانیشتووی گەڕەکی خانە سوورە لە ناو ماڵێکدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کچە
بە فیشەک کوژراوە و هەتا ئێستا تۆمەتباری پەویەندیدار بەو رووداوەوە دەستگیر نەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی
دوو هەفتەی رابردوو ئەمە چوارەم کەسە کە لە سنووری قەزای شنگال بە کوژراوی دەدزۆرێتەوە،
دوو لەو کەسانە شوانکار بوون و لە گوندێکی دەوروبەری ئەو قەزایە تەرمەکانیان دۆزرابووەوە.
نەزیر شنگالی - شنگال