سەردێڕ:

لیژنەی گەیاندنی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنینی لە بودجەدا ئاشکرا کرد

PM:07:07:21/12/2022

1900 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشنیاریان کردووە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ گرنگی زیاتر بدرێت بەهێلی ئاسنین و میترۆ لە پارێزگا قەرەباڵغەکانی عێراق و داوا دەکەن کۆمپانیایەکی پەیوەندی نیشتیمانی دروستبکرێت.


زوهرە بەجاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گرنگترین ئەو خاڵانەی کە لیژنەی پەیوەندییەکان بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو خستویانەتەڕوو بریتییە لە گرنگیدان بە هێڵی ئاسنین.

ئاماژەی بەوەشدا، داوایانکردووە بودجەیەکی تایبەت بە دروستکردن و بەستنی هێلی ئاسنینی دابینبکرێت و گرنگی زیاتر بدرێت بە پەرەپێدانی پڕۆژەی میترۆ لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاستەنگی هاتوچۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشنیازی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاویان کردووە و لە ئێستادا بناغەی پڕۆژەکە تەواوبووە و دەبێت ئەویش بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەرخانبکرێت تاوەکو لە بنیادنان دوانەکەوێت.

باسی لەوەشکرد، پێشنیاری دامەزراندنی کۆمپانیایەکی پەیوەندی نیشتیمانیان کردووە، ئەمەش لە پێناو پشتیوانیکردن لە حکومەت و کێبڕکێکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە، چونکە بەکاربەرانی ئەم جۆرە کۆمپانیایانە زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەگرنەوە و داوای لە وەزارەتی پەیوەندی و دەستەی راگەیاندنی عێراق کرد بناغەی ئەم پڕۆژەیە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ جێگیربکەن.













گەلەری