PM:04:55:30/12/2024
2520 جار خوێندراوەتەوە
ئهندامێكی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی رایگەیاند، لە ساڵی نوێوە پەلە دەکەن لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم و دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، جوان رۆژبهیانی، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی رایگەیاند، لەساڵی نوێوە پەلە دەکەن لەپێکهێنانی کابینەی دەیەم و دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێ، حکومەتێکی بەهێز و خۆڕاگر لە بەرنامەدایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لەدوو مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان ئەنجامدراوە و هێشتا حکومەتی نوێی هەرێم پێکنەهاتووە و پەرلەمان دەستبەکار
نەبووە، بەپێی زانیارییەکان، هۆکارەکەشی رێککەوتنێکی نهێنی پارتی و یەکێتیە لەسەر
دواخستنی پێکهێنان و سەرپێخستنی دامەزراوەکان.