سەردێڕ:

ئه‌مریكا پاڵپشتی دارایی عێراق كه‌مده‌كاته‌وه‌

PM:11:57:10/12/2022

3632 جار خوێندراوەتەوە

كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ عێراق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ سوریا. دەشڵێت، "پاڵپشتی دارایی ناوخۆی عێراق له‌ ٣٥٨ ملیۆن دۆلاره‌وه‌ بۆ ٣٢٢ ملیۆن دۆلار کەمدەکاتەوە".


رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست مۆنیته‌ر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌ی پاڵپشتی بۆ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوخۆی عێراق له‌ ٣٥٨ ملیۆن دۆلاره‌وه‌ بۆ ٣٢٢ ملیۆن دۆلار كه‌مكرده‌وه‌.

هەروەها، ره‌تیكرده‌وه‌ ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرابكات كه‌ بودجه‌یان بۆ ته‌رخانده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاریدا ئه‌و پاڵپشتییه‌ داراییه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش به‌ نزیكه‌ی ١٨ ملیۆن دۆلار كه‌مبكاته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست مۆنیته‌ر‌، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ عێراق و سوریا، به‌تایبه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژووكراوه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی دارایی زیاتر بۆ ئۆكرانیا.

له‌كاتێكدا ئەمریکا بڕیارەدەدات توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازیی زه‌مینی بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان "باکوری عێرق" و رۆژئاوای کوردستان " باکور و باکوری خۆرئاوای سوریا".













گەلەری