سەردێڕ:

سکرتێری گشتی ناتۆ لەبارەی فراوانبوونی شەڕی روسیا لە ئۆکرانیا هۆشداریدا

PM:07:26:10/12/2022

1940 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، نیگەرانە لەبارەی ئەگەری فراوانبوونی شەڕی روسیا لە ئۆکرانیا کە دەشێت پەل بکێشێت بۆ ئەگەری شەڕی نێوان روسیا و ناتۆ.


ئەمڕۆ شەممە، یانس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی NRKی نەرویجی رایگەیاند، ئەگەر پرسەکان بە هەڵەدا بچن، لەوانەیە بە شێوەیەکی ترسناک دۆخەکە خراپترببێت.

ئاماژەی بەوەشدا، جەنگێکی مەترسیدارە لە ئۆکرانیا. هەروەها شەڕێکە دەشێ ببێتە شەڕێکی فراونتر بۆ شەڕێکی گەورەی نێوان ناتۆ و روسیا.

دەشڵێت، "ئێمە هەموو رۆژێک کار بۆ ئەوە دەکەین لەو ئەگەرە بە دوور بین".

سکرتێری گشتی ناتۆ وتیشی، گومانی تێدا نییە ئەگەری شەڕێکی فراوان هەیە، گرنگە بەدووربن لە شەڕێک کە وڵاتی زیاتر لە ئەوروپا نەگرێتەوە و ببێتە هەڵگیرسانی جەنگی سەرتاسەری لە ئەوروپادا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا و دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، کۆشکی کرملین چەندین جار هاوپەیمانانی ناتۆی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەبنە لایەنێک لە جەنگەکە، ئەوەش بە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا لە دابینکردنی چەک و راهێنانی سەربازی و یارمەتی هەواڵگری سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی روسیا.













گەلەری