PM:12:54:10/12/2022
61400 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە بەرەبەیاندا تەم دروستدەبێت و لە رۆژی دووشممە پێشبینی بارینی لێزمە باران لە ناوچەکانی هەرێم دەکرێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی یەکشممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لەبەرەبەیاندا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە هەندێک ناوچە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی رابردوو دەبن.
ئاماژەی بەوەشدا،
رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم دەبن بە نیمچە هەور و پێشبینی بارینی لێزمە
باران دەکرێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم
ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی هەینی دەبن.
بەپێی بەشی پێشبینی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر ١٨ پلەی
سیلیزی
سلێمانی ١٧ پلەی
سیلیزی
دهۆک ١٨ پلەی
سیلیزی
کەرکوک ٢١ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە ١٨ پلەی
سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی
سیلیزی
سۆران ١٦ پلەی
سیلیزی
گەرمیان ٢٢ پلەی
سیلیزی