كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو به "سۆمۆ" رایگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ١٠ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، نزیكەی ١٠٠ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕیژەی ٦٥٪ زیادی کردووە. هاوکات، لەگەڵ زیدبوونی داهاتی نەوت، نەتوانراوە ژیانی هاوڵاتییان گۆڕانکاری بەرچاو بەخۆیەوەببینێت.
كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو به سۆمۆ رایگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ١٠ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، نزیكەی ١٠٠ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ٦٥ لەسەد زیادیكردووە.
بەگوێرەی داتاكانی سۆمۆ، لە ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی
ئەمساڵـدا داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق ٩٩ ملیارو ٦٤٦ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دۆلار بووە،
بەتێكڕای مانگانەش نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا بە بەهای ١١ ملیار، ١٣٨ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار نەوتی لە ڕێگای
بۆریەوە فرۆشتووە و زۆرینەی داهاتەکەی نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و نەخراوەتە
خزمەتی هاوڵاتیانەوە، بەشێوەیەک بە پێی داتاکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕێژەی
٥٦ لە سەدی داهاتی نەوت ڕۆیشتووە بۆ خەرجی بەرهەمهێنان و تەنها٤٤ لەسەدی گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
هاوکات لەماوەی رابردوودا بەهۆی بەرزیبوونەوەی
نرخی نەوتەوە داهاتی حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد و توانی بشێک لە قەرزەکان
بداتەوە، هەروەها یەدەگی دراوی بیانیش لە بانکی ناوەندی بۆ نزیکەی ٩٠ ملیار دۆلار
بەرزبووەوە.
هاوکات بەهۆی زیادبوونی داهاتی نەوتەوە حکومەتی
عێراق بریاریداوە بەشێک لەو داهاتە بخاتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە و موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی
زیادبکرێت و قەرز و پێشینە بدرێتە هاوڵاتیان.
بەشێک لە بۆچونەکان بەو ئاراستەیەن ، لەماوەی سەرەتای
ئەمساڵەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە ئابووری بەشێک لە وڵاتانی هەناردەکاری
نەوت بوژایەوە، بەڵام بەهۆی بێپلانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمەوە داهاتی نەوت بە
نادیاری ماوەتەوە و تا دێت دۆخی هاوڵاتیانیش سەخت تر دەبێت.