سەردێڕ:

حکومەتی عێراق لە بارەی خەرجییەکانی وەزیر و پلەباڵاکانەوە بڕیارێکی نوێی دەکرد

PM:11:30:22/11/2022

4992 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رێکاری تایبەت بە گەشتی شاندی بەرپرسانی حکومی عێراق دەرکرد و رێگە بە بەرپرسان نادرێت هەژماری گەشتی خۆیان بنێرن بۆ گەشتی بەرپرسێکی دیکە. دەشڵێت، "جگە لەخەرجی گەشت، حکومەت هیچ خەرجییەکی گیرفان و تایبەت لە ئەستۆ ناگرێت".


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گفوتگۆیان لەسەر پرسی نوێنەرایەتی بەرپرسانی حکومەت کرد و هەموارکردنەوەی رێکارەکانی گەشتی بەپێی ستانداردە یاساییە دروستەکانیان بە گرنگ زانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، رێکارەکان بەشێوەیەکە کە ئامانجە خوازراوەکانی شاندی بەرپرسانی حکومی عێراق بەدی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا:

یەکەم: بەهیچ شێوەیەک ئەنجامدانی گەشت لە هەژماری بەرپرسێکەوە ناخرێتە سەر هەژماری بەرپرسێکی دیکە.

دووەم: خەرجی گیرفان کە بەرپرسی حکومی نێردراو بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی خەرجی دەکات لەلایەن حکومەتەوە دابین ناکرێت.

سێیەم: جگە لە رۆژی چوون و هاتن تەنها یەک خەرجی گەشتی شاندی بەرپرسانی حکومەت خەرجی بۆ دابین دەکرێت، جگە لە گەشت وڵاتانی ناو کیشوەری ئەمریکای باکور و ئەمریکای باشور و ئوستورالیا و رۆژهەڵاتی ئاسیا.

چوارەم: خەرجی ١٥٠٪ی هۆتێل دەدرێت بە شاندی بەرپرسی حکومەت بۆ مانەوە لە هۆتێل ئەگەر هاتوو لە وڵاتی بەکارهێنەری دراوی یۆرۆ بوو، هەروەها خەرجی ١٠٠٪ی مانەوە دەدرێت بە شاندی بەرپرسی حکومی ئەگەر هاتوو لە وڵاتانی گروپی یەکەم و دووەمی پۆلێنکراو لەلایەن وەزارەتی دەرەوە.

پێنجەم: وەزیر و پلە هاوشێوەکانی دەتوانێت لە کورسی پلەیەکی فڕۆکە دابنیشێت و پلە تایبەتەکانی دیکە و پارێزگاران و بەرێوەبەرە گشتییەکانیش دەتوانن لە کورسی خاوەن کارەکانی ناو فڕۆکە دابینش ئەگەر هاتوو گەشتەکە پێویستی بە فڕۆکە بوو.

شەشەم: هێلێ تایبەت بە گەشتەکان هێڵی ئاسمانی عێراقی دەبێت.

حەوتەم: رێگە بە راوێژکاری وەزیر و خاوەن پلەی تایبەت و پارێزگاران و بەرێوەبەرانی گشتی نادرێت لەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکەن ئۆتۆمبێل بە کرێ بگرن و دەبێت بە رێکاری باڵوێزخانەی عێراق رازی ببن.

هەشتەم: شایستەی دارایی گەشت بۆ راوێژکاری وەزیر و خاوەن پلەی تایبەت و پارێزگار و بەرێوەبەرە گشتییەکان تەرخان ناکرێت.

نۆیەم:بەشدارینەکردنی خاوەن پلە تایبەتەکان و پارێزگاران و بەرێوەبەرە گشتییەکان لە وۆرک شۆپ و خولی راهێنانەکان و لە هەمان کاتدا بەشداری نەکردنی ئەوانەی باسکران وەک فێرخواز، ئەمەش لە پێناو بەشداریکردنی هەر کەسێک لە ساڵێکدا یەکجار.

دەیەم: وەزیر و پارێزگاران سەرۆکی ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نییە، هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک کە هەڵگری ماوەی هەشت و پێداویستی گەشت و ژمارەی وەفدەکە و ئەو پێشنیازانەی لە ئەنجامی گەشتەکەوە سەرچاوە دەگرن دەنوسن و پێشکەشی راوێژکاری وەزیر و خاوەن پلە تایبەتەکان و بەرێوەبەر گشتییەکان و وەزیرەکانی دیکەی دەکەن، لیژنە تایبەتەکانیش رێکاری تایبەتی بەرامبەر دەگرنە بەر.













گەلەری