سەردێڕ:

پۆڵەندا: موشەکە پاتریۆتەکانی ئەڵمانیا لە نزیک سنوری ئۆکرانیا جێگیر دەکرێن

PM:10:58:22/11/2022

1640 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند، وڵاتەکەی و ئەڵمانیا، کە هەردووکیان ئەندامن لە ناتۆ ڕێککەوتن لەسەر ڕەوانەکردنی موشەک هاوێژەری دیکەی پاتریۆت بۆ نزیک سنوری نێوان پۆڵەندا و ئۆکرانیا.


ئەمڕۆ سێشەممە، ماریوش بلەیتیک وەزیری بەرگری پۆڵەندا ئاماژەی بەوەدا، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئامادەیی پیشانداوە بۆ رەوانەکردنی موشەکی پاتریۆت بۆ سەر سنوری ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا جۆرە سیستمەکە دیارینەکراوە، هەروەها نازانرێت بە چەندێک دەگاتە دەستیان و چەندی پێدەچێت تاوەکو جێگیر دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو کریستین لامبرێخت وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆتی پێشکەشی پۆڵەندا کردووە تاوەکو بتوانێت ئاسمانەکەی بپارێزێت، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو موشەکێک کە لە ئاڕاستەکەی لایدابوو لە پۆڵەندا کەوتە خوارەوە.

سیستمەکانی بەرگری موشەکی پاتریۆت بەرپەرچی موشەکەکان دەدەنەوە، هەروەها لەسەر زەوی جێگیر دەکرێن.













گەلەری