سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆردومانەکان بە رەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵ نەبوون و هەمو هێرشێکیش بۆسەر خاکی عێراق رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا نیگەرانی قوڵی خۆی لە دووبارەبوونەوەی بۆردومانکردنی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشداوە، "بڕیارمان لەبارەی پێشێلکردنی
سەروەری خاکی عێراق دەبێت و رێوشوێنیش بۆ دوبارەنەبونەوەی هێرشەکان دەگرینەبەر".
دەشڵێت، هێرشەکان بە رەزامەندی حکومەتی عێراق نەبووە، بۆیە
لە دوو رۆژی داهاتودا کۆبوونەوەیان دەبێت
بۆ دووبارەنەبوونەوەی هێرشەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی یەکشەممەی رابردوو سوپای
پاسدارانی ئێران بە درۆن و موشەک هێرشیکردەسەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێران لە کۆیە و جێژنیکان لە بەحرکەی هەولێر، هەروەها بارەگاکانی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیش
لە زڕگوێز کرانە ئامانج، لە هێرشەکەی کۆیەشدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو.
ئەمڕۆش، حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی
کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێران بە درۆن بۆردومانی بارەگاکانی پارەتەکەی
کردوون لە نزیک پردێ لە هەولێر و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.