سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ سەرجەم شۆفێران

PM:09:31:22/11/2022

112812 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی چوارشەممەوە کار لە شەقامی ١٢٠ مەتری نێوان شەقڵاوا- کەسنەزان دەکرێت، هەربۆیە پێویستە ئەو بەشە بەکاربهێنن کەبۆیان دیاری دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، کەوا رۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری لەوبەشەی کەدەکەوێتە نێوان رێگای شەقڵاوە – کەسنەزان دەست دەکرێت بەچاکردنەوەی گاردرێلی نێوان هەردوو دیوی شەقامەکەو لاتەنیشتەکانی رێگاکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی کارکردن بۆ سەلامەتی فسفۆری ئاگادارکردنەوە و شریت دادەنرێت لەگەڵ هێمای ئاگادارکردنەوەی شوێنی کار.

دەشڵێت، "تکایە بەئاگاییەوە لەوبەشە لێخوڕین بکەن بۆئەوەی سەلامەتی خۆتان و کارمەندانی ئەندازە بپارێزن،کارکردنمان بۆسەلامەتیتانە".













گەلەری