سەردێڕ:

بۆچی بانکە ناوەندییەکان دڵخۆشن بە داڕمانی متمانە بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان؟

PM:08:01:22/11/2022

1796 جار خوێندراوەتەوە

بانکە ناوەندییەکانی جیهان خۆشحاڵن بە دابەزینی بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لەدەستدانی متمانەیان لەنێو کڕیارانیاندا، چونکە ئەو بانکانە بە رکابەری سەرەکی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دادەنرێن.


دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین تووشی داڕمانێکی گەورە بوو، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٦٥٪ی بەهاکەی لەدەستدا، بەڵام زیانەکەی لێرەدا تەنها لەڕووی بەها و ژمارەوە نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ئەو متمانەیە هەبوو کە هەیبوو.

دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە هەوڵیاندا بەشێک لە بەهاو متمانەکانیان لەسەر دراوی بتکۆین هەڵچنن ئەویش لە رێگەی لێشاوی هەندێک لە دامەزراوە داراییە گەورەکان و سندوقە بانکە جیهانییەکان.

لەماوەی رابردووشدا، چەندین راپۆرت لەبارەی ئامانج و چاوەڕوانییەکانی نرخی بیتکۆین بڵاوکراونەتەوە لەوانەش لەلایەن بانکی جی بی مۆرگانی ئەمریکی کە یەکێکە لە بانکە گەورە جیهانییەکان و تیایدا رایگەیاند، کە بەهای بیتکۆین بەرەو ١٤٦ هەزار دۆلار دەڕوات.

هاوکات، لەم ماوەیەی دواییدا چەند هۆکارێک درووست بووە، بەڵام دۆسیەی مایەپوچبوونی کۆمپانیای FTX کە یەکێکە لە گەورەترین پلاتفۆرمەکانی بازرگانی بۆ دراوی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا، زیانێکی زۆری بە متمانەی خەڵکی گەیاندوو و بووە هۆی دروستبوونی دۆخی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو بازرگانانی دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا، بەتایبەتی بازرگانانی تاکەکەسی.

لە پێداچونەوەیەکی مێژووییدا بۆ جوڵەی نرخی بیتکۆین، دەبینرێت کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراو لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوودا بووە و گەشتووەتە نزیکەی ٦٩ هەزار دۆلار، ئەمڕۆش دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئاستی پێوانەییدا، نرخەکەی لە خوار ئاستەکانەوە بینرا کە ١٦ هەزار دۆلاری تێنەپەڕاند.

بیتکۆین لەساڵی ٢٠٢١دا چەندینجار بەهاکەی بەرزبووە و ئەمساڵیش لە مانگی نیساندا گەیشتە نزیکەی ٦٥ هەزار دۆلار، دواتر لە مانگی ئایاردا کەمیکرد و تەنها لە ماوەی یەک مانگدا نیوەی بەهاکەی لەدەستدا.

هاوکات، بانکە ناوەندییەکان کە بە گەورەترین رکابەری بیتکۆین ناسراون، بەرپرسانی ئەو بانکانەش ڕەخنەیان لێ گرت و هۆشدارییاندا لە لەدەستدانی بەهاکەی، لەئێستاشدا دابەزینی بەهای دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەردەوامە.













گەلەری