PM:07:28:22/11/2022
25092 جار خوێندراوەتەوە
نویسنگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە ٢٠٪ی باجی کارتی سەر مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت.
ئەمرۆ سێشەممە، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لەسەر باجی سەپێندراوی سەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت کرا.
ئاماژەی بەوەشدا، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم باجەکانی سەر
کارتی مۆبایل و ئینتەر نێت بەڕێژەی ٢٠٪ لە رێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەڵدەگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەش هەریەکە لە دەستەی راگەیاندن
و پەیوەندییەکانی عێراق راسپێردراون تاوەکو رێوشوێنی گونجاو بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە
داراییانەی کە پێش ئەو رێککەوتەی پێشوو لە کۆمپانیاکان کۆکراوەتەوە بگرنە بەر و بە
زوترین کات بنێردرێت بۆ خەزێنەی گشتی.