PM:04:27:22/11/2022
118444 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بۆ رێزنواندن لە قوربانییەکانی روداوی تەقینەوەکەی پارێزگای دهۆک داوا لەسەرجەم خوێندنگەکانی سەرتاسەری هەرێم دەکات سبەینێ پێش وانەی یەکەم خولەکێک بۆ رۆحی ئەو هاوڵاتییانەی گیانیان لەدەستداوە بوەستن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، بۆ رێزنواندن لە رۆحی شەهیدانی رووداوی تەقینەوەکەی پارێزگای دهۆک، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەینێ چوارشەممە، رێکەوتی ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٢، پێش وانەی یەکەم خولەکێک وەستان بۆ رۆحی پاکیان بوەستن.
ئاماژەی بەوەشداوە، پاش خودای گەورە، رائد عەلی صدقی و هاوپیشەکانی زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بونە هۆکار بۆ
رزگاربوونی ٥٦ قوتابی ئەو بەشە ناوخۆییە و
رۆڵی سەرەکیان گێڕا لە پاراستنیان و زوو بەدەمەوەچوونیان، فیداکاری و قوربانیدانی
رائد عەلی و هاوپیشەکانی شاکارێکی فیداکاری بوو لە پێناو رزگارکردنی قوتابیان.
دەشڵێت، "لەو روانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆکم راسپارد
کە لەکاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی
قوتابخانەیەک، بەناوی خوالێخۆشبوو رائید عەلی
صیدقی بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی
لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.