کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بۆ سبەی چوارشەممەش لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری نەمباران هەیە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی بەرەبەیاندا ئەگەری
کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و ناوچەشاخاوییەکانی
سنووری بادینان.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە
نووسیویەتی، گۆڕانکاری بەرچاو بەخۆیانەوە نابینن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانى رۆژی پێش
خۆی.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 23 پلەى
سیلیزى
دهۆک: 23 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 27 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 24 پلەى سیلیزى
سۆران: 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 29 پلەى سیلیزى