خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بۆ داواکردنی دەرماڵە و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێڵ گردبوونەوە.
پاش ئەوەی نزیکەی هەفتەیەکە خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ پێدانی دەرماڵەکانیان گردبوونەوە ئەمڕۆش بەشیک لە خوێندکارانی زانکۆی دهۆک لە گردبوونەوەکان بەردەوام بوون.
خوێندکاران رایانگەیاند، گردبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت تاوکو دەگەن بە
مافەکانیان و پێدانی دەرماڵەکانیان بۆ دەکرێت بە یاسا.
پێشتر خوێندکارانی زانکۆ ئەوەیان خستەڕوو، داوادەکەن ئەنجومەنی وەزیرانی
ماوەبەسەرچوو پرۆژەیاسای پێدانی دەرماڵە پەسەند بکات تاوەکو چیتر دەرماڵەکانیان
دوا نەکەوێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ساڵی پێشوو بەهۆی فشارە توندەکانی خوێندکاران حکومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریدا پاش چوار ساڵ لە بڕینی پێدانی دەرماڵە بگەڕینێتەوە
بۆ خوێندکاران بەڵام خوێندکاران باس لەوەدەکەن، لە کاتی خۆیدا دەرماڵەکان
وەرناگرن.