PM:12:15:22/11/2022
11920 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆکەیەکی سەربازی عێراقی لەنزیک وێستگەیەکی سەربازی لە سامەڕا بەهۆی هەلەیەکی تەکنیکیەوە کەوتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، لە نزیک وێستگەی جالیسیە لە سامەڕا کەوتووەتە خوارەوە و دوو فڕۆکەوانی تێدابووە.
وەزارەتی بەرگری عێراق ئەوەشی
خستووەتەڕوو، کەوتنەخوارەوەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە و دوو فڕۆکەوان لە
فڕۆکەکەدا بوون و بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
باسی لەوەشکردووە، هەردوو فڕۆکەوانەکە
چارەسەری پێویستیان بۆکراوە.