بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە تەقینەوەکەی شەوی رابردووی بەشەناخۆییەکانی دهۆک دەستی پێکردووە. دەشڵێت، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی تانکی غازەوە بووە."
شەوی رابردوو لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
لەبارەی رووداوەکەشەوە، بەڕیوەبەری پۆلیسی دهۆک
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتێک هەوڵیانداوە بگەنە شوێنێ لێچوونی غازەکە و
لێچوونەکە بوەستێنن دوو کارمەندی هێزەکانی پۆلیس لە رووداوەکەدا
گیانیانلەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی
ماوەبەسەرچووی هەرێم بۆ قەدەغەکردنی سیستمی گەرمکەرەوەی گاز جێبەجێکراوە و چیتر
رێگە نادن ئۆتومبێلەکانی دابەشکردنی غازی سیستمە غازەکان کار بکەن و رێگەش نادەن
ئەو جۆرە غازە بێتە دهۆک.
شەوی رابردوو، لە
یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە رویداو
بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی
غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە
چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.