سەردێڕ:

خواردنەوەیەک نیشانەکانی پیری کەمدەکاتەوە

AM:11:23:22/11/2022

2764 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامەکانی جەستە پێویستییان بە ئاو هەیە تا بتوانن کارەکانیان بەباشی ئەنجامبدەن، لەبەر ئەوەش پسپۆڕان ئاماژەیان بە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنەوەی ئاو داوە و پێیان وایە کاریگەرییەکانی پیری کەمدەکاتەوە.


بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی ماڵپەڕی "وێڵ ئاند گود"، نیتی بیتڵ پسپۆڕی خۆراک پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان ئاوخواردنەوە و بەساڵاچوونی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی وتەکانی پسپۆڕەکە، جەستە لە هەموو رووەکانەوە پێویستی بە ئاو هەیە، چونکە شتێکی گرنگە بۆ کارکردنی خانەکان، هێشتنەوەی جیڕی ماسولکەکان و پاڵپێوەکانی خوێن.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئەمەریکی بۆ چاودێری کردنی نەخۆشییەکان و پارێزگاریکردن ، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ و٢٠١٨دا، ئەو تاکە ئەمەریکییانەی بڕی ئاوی پێویستیان خواردووەتەوە کەمتر کاریگەرییەکانی بەساڵاچوون تیایاندا دەرکەوتووە.

پسپۆڕانیش ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، ئەگەر هەستیان بە تینوویەتیش نەکرد، هەر ماوە ماوە ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەستەیان وشک نەبێتەوە و ئاوی پێویست وەربگرێت.













گەلەری