پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا نۆ برینداری تەقینەوەکەی دهۆک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکن و دووانیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و یەک برینداری دیکەش لە نەخۆشخانەی سوتاووی دهۆکە.
شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەکی دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسیش بریندار بوون و تاوەکو ئێستاش ١٠ بریندار لە نەخۆشخانەن.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، دووان لە بریندارەکان لەژێر ئامێری هەناسەداندان و باری
تەندروستیان جێگیر نییە.
شەوی رابردوو، لە
یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە رویدا و
بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی
غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە
چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.