سەردێڕ:

وێنە.. لەم وڵاتە بومەلەرزە روویدا و هۆشداری لە روودانی تسۆنامی دەدرێت

AM:09:35:22/11/2022

2088 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی جۆلیۆجی ئەمریکا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی حەوت پلە، ناوچەی گوادالکانال سەر بە دوورگەکانی سۆلۆمۆن باشووری زەریای مەنگی هەژاند.


دەستەی جۆلیۆجی ئەمریکا رایگەیاند، لە دوورگەکانی سولۆمۆن بە قوڵی ١٥ کیلۆمەتر و بە گوڕی حەوت پلەی رێختەر و بە دووری ٥٥ کیلۆمەتر لە پایتەختی ئەو دوورگەیە بومەلەرزەیەک روویداوە.

 

ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسۆنامی زەریای هێمن کە بارەگاکەی لە ویلایەتی هاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە رایگەیاند، شەپۆلە مەترسیدارەکان دەتوانن لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە نزیکببنەوە و بەرزیان گەیشتووەتە سێ مەتر و مەترسی روودانی تسۆنامی هەیە. 


 
No description available.

 

 

No description available.












گەلەری