سەرۆکی ماوەبەسرچووی هەرێمی کوردستان لەبارەی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان کرد و رایگەیاند، دەبێت لایەنی پەیوەندیدار چاودێری وردی بەکارهێنانی سیستمی غاز بکات.
شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەکی دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسیش بریندار بوون و نیچێرڤان بارزانی سەرۆکی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هاوخەمی کەسوکاری قوربانییەکانی رووداوەکەی شەوی
رابردووی دهۆکە و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دووبارەبوونەوەی تەقینەوە بەهۆی غاز جێگەی نێگەرانی و
مەترسییەکی جددییە و دەبێت لایەنە
بەیوەندیدارەکان بە زوترین کات لەسەر ئەو بابەتە بێنە دەنگ و چاودێرییەکی وردی
بەکارهێنانی سیستمی غاز بکەن و رێکاری
باشتری خۆپارێزی لەو سیستمە جێبەجێ بکرێت.
شەوی رابردوو، لە یەکێک
لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە رویداو بەهۆیەوە
چوار کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە
ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی
غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک تەقیەوە و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە
چواریان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.