شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی شلەوە لە بەشە ناوخۆییەکی دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسیش بریندار بوون و سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کارکردنی بە سیستمەکانی غازی شلی لە هەرێم راگرت.
شەوی رابردوو لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی دهۆک بەهۆی لێچوون لە تانکییەکی غازی شل تەقینەوە رویداو بەهۆیەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا و نزیکەی ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، قاتی یەکەمی باڵەخانەی بەشەناوخۆییەکان سەمونجانە بووە و تانکیەکی لە سەربانی باڵخانەکە داناوە و تانکییەکە توشی لێچوونی غاز بووە تەقیوەتەوە.
هەر دوای تەقینەوەکە بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری
شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەقینەوەکە بەهۆی لێچوونی تانکی غازی LPG بووە و زیان بەر باڵەخانەکانی نزیک لە رووداوەکە کەوتووە و پەنجەرەکانیان
شکاوە.
دواتریش، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم
رایگەیاند، "دەبێت بە ھەموو جۆرێک کارکردن بە سیستەمی غاز رابگیرێت و نابێت بە
ھیچ جۆرێک بەکاربھێندرێت."
هاوکات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،
"دوای ئهو چهند رووداوهی له بهکارهێنانی سیستهمی غاز و ئهو کارهساتانهی
لێی کهوهتهوه، له پێناو سهلامهتی گیانی هاوڵاتیان و لێکۆڵینهوه له هۆکارهکانی
ئهو سیستمه و لێکهوتهکانی، سهرۆکی حکومهت بڕیریدا، بە ههموو جۆرێک کارکردن
بهو سیستمە رابگیرێ."
دەشڵێت، "داواکارین له هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای
ههولێر، ههموو کارکردنێک بهو سیستمی غازه ڕابگرن و هاوکاری تیمهکانی بهرگری
شارستانی و پۆلیسی شارهوانی و نهوت و کانزاکان و تیمهکانی قائیمقامیهت و ناوهندی
قهیرانهکان بن."
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم رووداوی
تەقینەوەیە بەهۆی لێچوونی سیستمی غازەوە و لە سلێمانیش بە هەمان هۆکار ماڵێک
تەقیەوە و ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٤ـەیان ئەندامی یەک خێزان بوون و ١٢ کەسی
دیکەش بریندار بوون.